بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ئەمریکا، لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری نیوزویک تۆمەتەکان لە دژی کوردی سووریا لەسەر هەوڵ بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی سەربەخۆی بە توندی ڕەت کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە حوکمڕانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وتی: ئیدارەی خۆسەری کوردی " هزری جودایی خوازانەی نییە و ئێمە هیچ پلانێکمان بۆ دابەش کردنی سووریا نییە. ئێمە بەرگری لە یەکگرتوویی خاکی سووریا دەکەین و ئەوە ئامانجێکی بنەڕەتی بۆ ئێمەیە.
سینەم محەمەد بوونی هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەی گرینگ وەسف کرد و بە ئاماژە بە هاوکاری ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری دۆناڵد ترامپ وتی: ئێمە لە ئەو سەردەمەدا ئەزموونێکی تاڵمان هەبوو بەڵام هیوادارین لە ئەم خولەدا دۆخەکە باشتر بێت، چونکوو پێمان وایە دۆخی ئێستا لەگەڵ ڕابردوو گۆڕدراوە.
Your Comment